دواین هەواڵ

کوردستان‌

 6 کاتژمێر پێش ئێستا

ئەمڕۆ پلەی گەرما گەیشتە سەرووی 44 پلە

هەرێم نیوز
بەهۆی هاتنی ئەم شەپۆڵە گەرمایەی ماوەی چەند رۆژێكە هەرێمی كوردستان و پارێزگاكانی عێراقی گرتۆتەوە، ئەمڕۆ یەكشەممە لە ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان پلەی گەرما گەیشتۆتە سەرووی 44 پلەی سیلیزی.

هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی شارەزای كەشناسی دەڵێت: ئەمڕۆ شارۆچكەی خانەقین گەرمترین ناوچەی هەرێمی کوردستان بووە كە پلەکانی گەرما تێیاندا (44°) پلەی سیلیزی تێپەڕ کردووە.

ئەوەشی خستەڕوو، لە شارەدێی مەیدان پلەکانی گەرما (43°) پلەی سیلیزی تۆمارکراوە و ئەم ناوچەیەش دووەم ناوچەی گەرمی كوردستانە لە ڕووی گەرمییەوە.
سەبارەت بە فێنكترین ناوچەی هەرێمی كوردستانیش، شارەزاكەی كەشناسی گوتی: فێکترین ناوچە شارەدێی حاجی ئۆمەران بووە كە ئەمڕۆ یەكشەممە پلەکانی گەرما تێیاندا (25°) سیلیزی بووە .
هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی پێشتر ئاماژەی بەوەدابوو كە بەهۆی هاتنی شەپۆڵێكی گەرمای خەمسینی لە ناوچەکانی باکوری ئەفریقاوە، پلەكانی گەرما لە سەرجەم ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان بەرز دەبێتەوە و لە هەندێك ناوچەش خۆڵبارین دروست دەبێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP