هەرێم نیوز
ئاسایشی هەولێر تۆمەتبارێکی دەستگیرکرد کە بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی دراوسێیەکی خۆی کوشت.
ئەمڕۆ یەکشەممە 18ی 5ی 2025 بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، لە ڕووداوێکی تەقەکردندا لە گەڕەکی ئازادی شاری هەولێر، لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی شەڕ لە نێوان دوو جیران دروست بوو، کە بووە هۆی کوژرانی هاوڵاتیەک و بریندار بونی هاوڵاتیەکی تر.
ئاسایش دەڵێت، دواتر بکوژەکە بۆ شوێنێکی نادیار هەڵاتبوو، دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر لە کاتی بەرەبەیان تۆمەتبار (ک ، ع ، ح) مان دەستگیر کرد ،ڕێکاری یاسای بەرامبەری گیراوەتەبەر.