هەرێم نیوز
سەرۆکی شاندی دانوستانکاری پارتی رایگەیاند، بەم زووانە کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەست پێ دەکاتەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٨ی ئایاری ٢٠٢٥، هۆشیار زێباری، سەرۆکی شاندی دانوستانکاری پارتی، لە پانێلێکی کۆڕبەندی دێڵفی-سلێمانی وتیشی، چەندین کۆبوونەوەیان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت ئەنجامداوە و هەوڵ دەدەن هەرچی زووە کابینەی نوێی حکومەت پێک بهێنین.
باسی لەوەشکرد، لەگەڵ یەکێتی کۆبوونەوەکانیان ئەرێنی و باشن و بەمزوانە دەست بە کۆبوونەوەکانیان دەکەنەوە.
ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا دۆخی هەرێم هەستیارە و پێی وایە نزیکن لە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت.