هەرێم نیوز
ئاوی هەولێر رایگەیاند: "ئێوارەی ئەمڕۆ ئاو بۆ چەند گەڕەکێکی هەولێر دەگەرێتەوە".
ئەمڕۆ سێشەممە، ڕابەر حوسێن، بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر لەبارەی گەڕاندنەوەی ئاو بۆ ماڵان رایگەیاند: "دوای كاركردنێكی زۆر، ئێوارەی ئەمڕۆ ئاو بۆ ماڵان دەگەڕێنرێتەوە".
گووتی: "شكانەكە لە نزیك گوندی دارەبەنی هەولێر بوو، ئەوەش بەهۆی سەرپێچیی چەند هاووڵاتییەك بوو كە بێگومان رووبەڕووی یاسا دەكرێنەوە".
ناوی ئەو گەڕەکانەی بەهۆی شکانی بۆڕیەکەوە بێئاو بوون بریتیین لە:
ـ هەولێری نوێ
ـ فەرمانبەران
ـ 5ـی حەسارۆکان
ـ مامۆستایان
ـ قەڵاتی نوێ
ـ هاوکاری
ـ هەموو گەڕەکەکانی نێوان جادەی شۆرش و جادەی کەرکوک
ـ شێخ ئەحمەد
ـ گوڵان
ـ هەڤاڵان
ـ باداوە ، 94ـی باداوە
ـ زانکۆ و گەڕەکەکانی ناو شەقامی 60 مەتری