هەرێم نیوز
کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە؛ پلەکانی گەرما تا ڕادەیەک بەرزتر دەبێتەوە.
بەپێی کەشناسی؛ ئەمڕۆ هەینى ئاسمان ساماڵ دەبێت لە زۆربەى کاتەکاندا. پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ بە ڕێژەى (1-2) پلە.
سبەی شەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت. پلەکانی گەرما بە نزیکی 1 تـــــا 2 پلە بەرزتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەی گەرمی شارەکانی هەرێمی کوردستان:
هەولێر : 38 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 35 پلەی سیلیزی
دهۆک : 37 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 40 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 36 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە :36 پلەی سیلیزی
سۆران : 36 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 23 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 41 پلەی سیلیزی