دواین هەواڵ

ئابوری‌

 6 رۆژ پێش ئێستا

عێراق؛ لەسەرەتای مانگی داهاتوەوە پارەدان بەشێوەی کاش قەدەغە دەکرێت

هەرێم نیوز 

راوێژكارێکی سەرۆكوەزیرانی عێراق ڕایگه‌یاند، لەسەرەتای مانگی داهاتوەوە پارەدان لە فەرمانگە حکومییەکانی عێراق دەبێتە ئەلیکترۆنی و پارەدانی کاش قەدەغەیە.

ساڵح سەلمان، راوێژكاری سەرۆكوەزیرانی عێراق راگەیاند، وڵاتەکە لە وەرگرتنی سیستەمی پارەدانی ئەلیکترۆنی پێشکەوتنی بەرچاوی بەدەستهێناوە، ساڵی 2018 بۆ 2019 تەنها كەمتر لەڕێژەی 10%ـی پارەدانی ئەلیكترۆنی هەبوە، بەڵام ئێستا رێژەكەی بۆ 40% بەرزبوەتەوە، هەروەها ژمارەی ئامێرەكانی فرۆشتن بە شێوەی ئەلیکترۆنی گەیشتوەتە 60 - 70 هەزار، ژمارەی هەژماری بانكیش 22 بۆ 33 ملیۆن زیادیكردوە.

ناوبراو وتیشی، "لە مانگی داهاتوەوە سەرجەم پارەدانەکانی حکومەت بەشێوەی ئەلیکترۆنی  دەبن و بەمەش کۆتایی بە پارەدانی کاش دەهێنرێت لەناو دامودەزگاکانی حکومەتەوە".



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP