دواین هەواڵ

ئابوری‌

 5 رۆژ پێش ئێستا

دوایین زانیاری لەبارەی گەڕانەوەی دادوەرەکان و دابەشکردنی مووچە

هەرێم نیوز 

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دەڵێت، گەڕانەوەی حاجیان دەستی پێکردووە و پێنج دادوەرەکەی دادگەی فیدراڵیش دەگەڕێنەوە؛ "بە ئەگەرێکی زۆرەوە سەرەتای هەفتەی داهاتوو بڕیار لە چارەنووسی مووچە دەدرێت".
 

رۆژی سێشەممە، 10ـی حوزەیرانی 2025، شوان کەلاری، ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "گەڕانەوەی حاجیان دەستیپێکردووە، بە ئەگەرێکی زۆرەوە سەرەتای هەفتەی داهاتوو دادوەران دەگەڕێنەوە و رێژەی یاسایی تەواو دەبێت و بڕیار لەبارەی چارەنووسی مووچە دەدرێت."

شوان کەلاری وتیشی،، "ئەو بڕیارەی وەزارەتی دارایی، تەواو پێچەوانەی یاسای دادگای فیدراڵی، موازەنە، دەستوور و رێککەوتنی سێ مانگ پێش ئێستایە، مانگی یەک رێککەوتنیان لەگەڵ وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان کرد و رازی بوون لەسەر هەموو شتێک، بەڵام ئەم بابەتە سیاسییە، وەزارەتی دارایی بە گوشار کردوویەتی، بۆ رێگریکردن لە پێشەکەوتنی هەرێمی کوردستان."

ئەو ئەندام پەرلەمانەی عێراق وتی، "هەرێمی کوردستان کارتی گوشاری زۆرە، ئەگەر عێراق بەردەوام بێت لەسەر ئەو هەڵەیە و بەردەوام بێت لە جینۆسایدی ئابووری لەسەر هەرێمی کوردستان، هیچ رێگەیەک هێڵی سوور نییە هەموو کارتێکی گوشار بەکاردەهێنین وەکو بایکۆت، هەڵوێست وەرگرتن، کشانەوە لە پڕۆسەی سیاسیی عێراق و تەنانەت کارتی ریفراندۆمیش."
 
ئەمەش لەکاتێکدایە، 28ـی ئایاری 2025 وەزارەتی دارایی عێراق بە نووسراوی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستانی لەوە ئاگادارکردەوە چیدیکە ناتوانێت پارە بۆ مووچەی مانگەکانی دیکەی ئەم ساڵ بنێرێت، بە پاساوی ئەوەی پابەند نەبووە بە رادەستکردنی داهاتی نەوتی و نانەوتی، و نەبوونی تەرخانی پارە بۆ هەرێمی کوردستان.
 
دادگای فیدراڵی 9 دادوەری سەرەکی هەیە. بەگوێرەی پەیڕەوی نێوخۆی دادگای فیدراڵی، پێویستە هەر 9 دادوەرەکە ئامادەبن بۆ بڕیاردان لەسەر هەر داواکاری و سکاڵایەک.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP