دواین هەواڵ

ئابوری‌

 5 رۆژ پێش ئێستا

هاوکاری هاوپەیمانان دابەش دەکرێت

هەرێم نیوز

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ڕایدەگەیەنێت، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگى ئایاری ئه‌مساڵ دابه‌شده‌كرێت و لەم مانگەدا ٦١ هه‌زار و ٣٧٥ ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگە بە سیستەمی پڕۆژەی "هەژماری من" وه‌ری ده‌گرن.

بەیانی چوارشەممە بەرواری ١١ی حوزەیرانی ٢٠٢٥ هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگى(٥) تەمویلی وەزارەتی پێشمەرگە دەکرێت و دوای ئەنجامدانی رێکارەکان لە رۆژی پێنج شەممە بەرواری ١٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٥ دەست دەکرێت بە دابەشکردنی بەسەر ئەفسەر و پێشمەرگەکانی سەر بە دیوانی وەزارەت و یەکەكانى سەر بەوەزارەتی پێشمەرگە.

ئاماژە بەوەشدراوە، لەم مانگەدا، ٦١٣٧٥ ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگە بە سیستەمی پڕۆژەی هەژماری من، هاوکاری هاوپەیمانان وەردەگرن، کە ئەمەش دەرخەری بەرەوپێشچوونی سیستەمی پێدانی هاوکارییە لە وەزارەتی پێشمەرگە بە شێوەی ئەلیکترۆنی.

پاش ڕاوێژ و گفتۆگۆی ڕاوێژكارانی باڵای هاوپەیمانان لەگەڵ وەزیری پێشمەرگە، دوای ڕەزامەندیی سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، بڕیاردرا ئەو بڕە هاوكارییەی كە لەلایەن هاوپەیمانانەوە بۆ لیوا هاوبەشەكانی پیادە دابین دەكرێت، ڕاستەوخۆ بخرێتە سەر هەژماری بانكیی وەزارەتی پێشمەرگە و لەو ڕێیەوە بڕی هاوكارییەكە وەك خۆی بەبێ دەستكاریكردن بدرێت بە لیوا هاوبەشەكانی وەزارەتی پێشمەرگە، كە بڕی هاوكارییەكە بۆ هەر پێشمەرگەیەك ٤٣٢ هەزار دینارە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP