دواین هەواڵ

ئابوری‌

 5 رۆژ پێش ئێستا

وەزارەتی کارەبا: 1.4 ملیار دینار بۆ خەڵک دەگێڕێتەوە

هەرێم نیوز
وەزارەتی کارەباش ڕایگەیاند: "پارە بۆ ئەو هاووڵاتییانە دەگەڕێتەوە کە بەشێکن لە پڕۆژەی ڕووناکی بڕی پارەکە 1.4 ملیار دینارە".

 ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: "بڕی 1.4 ملیار دینار دەگەڕێنێتەوە ئەو خێزانانەی کە بەشێکن لە پرۆژەی رووناکی بۆ دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری. لە ئەنجامی ئەمەشدا، زیاتر لە 60 هەزار خێزان کە کارەبای 24 کاتژمێرییان هەیە، سوودمەند دەبن لەو بڕە پارەیەی حکومەت دەیگەڕێنێتەوە بە شێوەی کرێدت (رصيد) بۆ پسوولەی مانگی پێنج."

باسی لەوەشکرد: "ئەمەش وادەکات زیاتر لە 10 هەزار خێزان بەهۆی گەڕانەوەی ئەم بڕە بۆیان، هیچ بڕە پارەیەک نەدەن بۆ پسوولەی کارەبای مانگی 5 بەم شێوەیەش بە تێکڕا، هەریەکێک لەم ماڵانە تاوەکو 20 هەزار دینار بە ‌شێوەی کرێدت لەسەر پسوولەکانیان وەردەگرنەوە، هەندێک گەڕەک هەن کە ماڵەکانیان بە تێکڕا تاوەکو نزیکەی 80 هەزار دیناریش وەردەگرنەوە."

دەشڵێت: "ئەو خێزانانە دەگرێتەوە کە پێشتر پارەیەکی زیاتریان دابوو بۆ پسوولەی کارەبا بەراورد بەو نرخە نوێیانەی ئەنجوومەنی وەزیران لە چەند هەفتەی رابروودا پەسندی کرد."
جەختی لەوەشکردەوە: "هەروەها ئەو هاووڵاتییانەش دەگرێتەوە کە سوودمەند نەبوون لە پاڵپشتیی حکومی بە رێژەی 15% لە مانگی سێیەمدا، کە ئەویش لە چەند هەفتەی رابردوودا لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە پەسند کرا؛ ئەمەش وەکو پاڵپشتییەکی دیکەی حکومەتی هەرێمی کوردستانە لەسەر پاڵپشتیی مانگی یەکەم بە رێژەی 50% و مانگی دووەم بە رێژەی 25%،".



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP