هەرێم نیوز
وەزارەتی کارەبا رایگەیاند: " دەنگۆی وەستاندن و ڕاگرتنی کارەبا بۆ عێراق دوورە لە ڕاستی".
وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوە دەدات لەبارەی بڕیاری ڕاگرتنی کارەبا بۆ عێراق ڕایدەگەیەنێت: "ئەو وێستەگانەی بەرهەمهێنانی کارەبا کە پێشتر بە هۆی نەبوونی سوتەمەنیی پێويست لە لایەن حکوومەتی هەرێمەوە لە کار وەستابوون، لە لایەن حکوومەتی فیدراڵەوە سوتەمەنیان بۆ دابینکراوە و شایستە داراییەکانی وەبەرهێنەرانیشیان دەدرێت و لە دەرەوەی تۆڕی کارەبای هەرێم بەردەوامن".
گووتی: "لەسەر بەرهەمهێنانی کارەبا و هەناردەکردنی و دەنگۆی وەستاندن و ڕاگرتنی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنیان دوورە لە ڕاستییەوە".
ئاماژەی بەوەشلککرد: "هەر کاتێک سوتەمەنیی پێویست لە لایەن حکوومەتی هەرێم بۆ ئەو وێستگانە بەردەست بوو، دەخرێنە ناو تۆڕی کارەبای هەرێمەوە".
بەشێک لە میدیا نێوخۆییەکانی هەرێمی کوردستان هەواڵێکیان لەبارەی بڕیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بڕینی و نەناردنی کارەبا بۆ عێراق بڵاوکردەوە.