هەرێم نیوز
سەرۆکی حکومەتی هەرێم دەڵێت: "بەرپرسانی عێراق لە هەوڵی ڕاگرتنی مووچە سەرکەوتوو نابن".
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی ڕاگرتنی مووچە ڕایگەیاند: "بڕیاری ڕاگرتنی مووچە تەواو پێچەوانەی دەستووری عێراق و یاسایە، بەرپرسانی عێراق لە بڕینی مووچە سەرکەوتوو نابن".
باسی لەوەکرد: "ئەو سیاسەتەی بەرپرسانی بەغدا بەرامبەر مووچەخۆرانی هەرێم سیاسەتێکی چەوتە و با واز لێبهێنن".
ئاماژەی بەوەشکرد: " ئێمە وەک هەرێمی کوردستان ئەوەی لەسەرمان بووە بە زیادەوە جێبەجێمان کردووە، بەڵام عێراق رێز لە رێککەوتنەکان ناگرێت و دەبێت لە چوارچێوەی دەستوور مامەڵە بکەن".
دەشڵێت: "سیاسەتی عێراق بەرامبەر کوردستان نابێت بە عەقڵیەتی رژم و لە ژێر فشاری و ئاگر و ئاسن گوشار لەسەر خەڵکی هەرێم دروست بکەن، هیوادارم واز لە پێشلکردنی مافەکان بهێنن، چونکە سەرکەوتوو نابن".