هەرێم نیوز
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، داوا دەکات بە زووترین کات کێشەی مووچە چارەسەر بکرێت.
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، تامی برووس، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، پێویستە بە زووترین کات کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا چارەسەر بکرێت و کۆتایی بەم دۆخە بهێندرێت، چونکە کۆتایی هاتنی ئەم دۆخە ژیانی سەرجەم تاکەکان لە هەرێمی کوردستان بەرەو باشی دەبات.
ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە کێشەی مووچە لەنێوان هەولێر و بەغدا بەتەواوەتی چارەسەر بکرێت و چیدی گرفتی لەم شێوەیە نەهێندرێتە ئاراوە.