دواین هەواڵ

جیهان‌

 7 کاتژمێر پێش ئێستا

پێش کۆبونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی ترەمپ و ناتانیاهۆ بەتەلەفۆن قسەیانکرد

هەرێم نیوز

سی ئێن ئێن رایدەگەیەنێت: دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا پێش کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی لەگەڵ بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل قسەی کردوە.

بەپێی ئەم میدیای ئەمریکییە، کۆبوونەوەی تیمی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا یەک کاتژمێری خایاندووە و تیایدا ئەگەرەکانی بەردەم بەشداریکردنی ئەمریکا لە جەنگەکەدا تاوتوێکراوە.

ئەوەش دوای ئەوە هات کە ترەمپ کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی بۆ تاوتوێکردنی ڕووبەڕووبوونەوەی نێوان ئێران و ئیسرائیل بانگهێشت کرد، ئەمەش لە کاتێکدایە سەرۆکی ئەمەریکا بیر لەوە دەکاتەوە بەشداری لە هێرشەکانی ئیسرائیل بکات لە دژی هێرسەکانی ئێران.

لای خۆیەوە بەرپرسێکی کۆشکی سپی کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، گوتی: کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی لە "ژووری ئۆپەراسیۆنەکان" کاتژمێرێک و 20 خولەکی خایاندووە، بەبێ ئەوەی وردەکاری زیاتر بخاتەڕوو.

ئیسرائیل و ئێران بە هێرشی مووشەکی هەڕەشە لەیەک دەکەن و ئەمەش ترسی هەڵکشانی سەربازیی زیاتر کردووە.

بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی، 13ـی 6ی 2025، ئیسرائیل هێرشێکی بەرفراوانی بۆ سەر ئێران دەستپێکرد و شوێنە سەربازی و ئەتۆمییەکانی کردە ئامانج. هەروەها ئیسرائیل چەند فەرماندەیەکی سەربازیی ئێران و زانایانی ئەتۆمی کوشتووە و بانگەشەی ئەوە دەکەن کە زانیاری هەواڵگرییان هەیە لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP