دواین هەواڵ

جیهان‌

 6 کاتژمێر پێش ئێستا

خامنەیی: ئیسرائیل هەلەیەکی گەورەی کرد

هەرێم نیوز

خامنەیی: پێویستە ئەمریکییەکان بزانن کە هەر دەستێوەردانێکی سەربازی لەلایەن ئەوانەوە بێ گومان زیانی قەرەبوو نەکراوی لەگەڵدا دەبێت.

عەلی خامنەیی لە نوێترین دەرکەوتنیدا ڕایگەیاند: نەتەوەی ئێران لە بەرامبەر شەڕێکی سەپێنراودا بە توندی دەوەستێتەوە و ئەم میللەتە لە بەرامبەر خۆسەپێنیدا تەسلیمی کەس نابێت.

لەبارەی لێدوانە هەڕەشەئامێزەکانی سەرۆکی ئەمریکا، خامنەیی وتی: مرۆڤە زیرەکەکان کە ئێران و میللەت و مێژووی ئێران دەناسن هەرگیز بە زمانی هەڕەشە لەگەڵ ئەم نەتەوەیە قسە ناکەن چونکە نەتەوەی ئێران ناتوانرێت تەسلیم بکرێت و ئەمریکییەکان بزانن کە هەر دەستێوەردانێکی سەربازی ئەمریکا بێ گومان زیانی قەرەبوو نەکراوی لەگەڵدا دەبێت.

وتیشی، ئیسرائیل هەڵەیەکی گەورەی کرد و لەسەر ئەو کارانەی سزا دەدرێن، ئێران لە پێشێلکردنی ئاسمانی ئیسرائیل خۆش نابێت و خوێنی شەهیدەکانی لەبیر ناکات.
باسی لەوەش کرد، هێزە چەکدارەکانمان ئامادەن بۆ بەرگریکردن لە نیشتمان و لەلایەن دەسەڵات و هەموو خەڵکەوە پاڵپشتی دەکرێن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP