دواین هەواڵ

جیهان‌

 7 کاتژمێر پێش ئێستا

گرۆسی: هیچ بەڵگەیەک نییە کە ئێران هەوڵی دروستکردنی بۆمبی ئەتۆمی بدات

هەرێم نیوز

رافایل گرۆسی، بەڕێوبەری ئاژانسی وزەی ئەتۆمی جیهانی ڕایدەگەیەنێت، هیچ بەڵگەیەك نییە کە ئێران هەوڵبدات پەرە بە چەکی ئەتۆم بدات، لە بۆردوومانەکانی چەند ڕۆژی رابردووشدا هیچ زیانێك بە بنکەی فۆردۆ نەگەیشتووە .

گرۆسی داوای لە سەرجەم لایەنەکان گرتووە کە تاوەکو دەتوانن دان بە خۆیاندا بگرن بۆ دووربوون لە گرژیی زیاتر، کە دەکرێت چارەسەرە دیپلۆماسییەکان دوا بخات.

ئاماژەی بەوەشدا، بە پشتبەستن بە رێکارەکانی ئاژانسی وزەی ئەتۆم، ئەنجومەنی پارێزگاکان هەفتەی رابردوو بڕیارنامەیەکی گرنگی لەبارەی ئەرکەکانی ئێران پەسەند کردووە.

جەختیشی کردەوە لەسەر ئەوەی، پێویستە چارەسەرەکان لە رێگەی دیپلۆماسییەوە بێت، دەشڵێت: بەمەبەستی دڵنیابوون لە دامەزراوە ئەتۆمییەکان و گرەنتی بەکارهێنانی وزەی ئەتۆمیی بەشێوەیەکی پارێزراو، ئامادەم بەخێرایی بچمە ئێران یان هەر شوێنێکی دیکە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP