دواین هەواڵ

جیهان‌

 8 کاتژمێر پێش ئێستا

ترەمپ: ئێرانییەکان داوایان کردووە بێنە کۆشکی سپی و کۆبوونەوە بکەین

هەرێم نیوز

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ڕایگەیاند، بەرپرسانی ئێران پەیوەندییان بە ئیدارەکەیەوە کردووە و تەنانەت "پێشنیاری کۆبوونەوەیەکیان لە کۆشکی سپی" کردووە. بە ئاماژەدان بەم پەیوەندیانە و ئۆفەری گفتوگۆکان وتی: "گوتم زۆر درەنگ بووە بۆ قسەکردن، ڕەنگە کۆبوونەوەیەک هەبێت، نازانم. بەڵام جیاوازییەکی گەورە هەیە لە نێوان ئێستا و هەفتەیەک لەمەوبەر."

ترەمپ لەبارەی پێشنیاری ئێران بۆ کۆبوونەوە لە کۆشکی سپی وتی: ئەوە جیاوازییەکی گەورەیە، ئەمە ئازایانەیە و بۆ ئەوان ئاسان نییە، بەڵام ئەوان پێشنیارەکەیان کرد.

ترەمپ وتی: ڕەنگە لە دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران بدەم یانیش نەیکەم، دەبوو ئێران پێشتر دانوستانی لەگەڵ ئێمەدا بکردایە.

وتیشی ئێران چیتر هیچ بەرگرییەکی ئاسمانی نییە، نازانم تا چەند بەرگەدەکرێت. ئیسرائیل بە تەواوی ناوچەی ئاسمانی ئێرانی کۆنتڕۆڵ کردووە و بە باشی دەڕواتەپێشەوە.

باسی لەوەش کرد، ئێرانییەکان دەستی یارمەتییان بۆ لای ئێمە درێژکردووە، منیش لەم دۆخە بێزارم و داوای تەسلیمبوونی بێ مەرجیان لێدەکەم.

جەختی کردەوە: ساڵانێکی زۆرە لەلایەن ئێرانەوە هەڕەشەمان لێدەکرێت. ئەوەی ئێستا دەگوزەرێت، پێچەوانەی هەموو هەنگاوێکە کە لە ڕابردوودا دژی ئێرانمان ناوە، ئێمە حکومەتێک قبوڵ ناکەین کە هەڕەشەی لەناوبردن بکات.

ترەمپ دەڵێت، هەفتەی داهاتوو سەبارەت بە ئێران یەکلاکەرەوە دەبێت و ڕەنگە پێش کۆتایی هەفتە ڕووبدات.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP