دواین هەواڵ

جیهان‌

 7 کاتژمێر پێش ئێستا

نەتانیاهوو: کوشتنى حەسەن نەسروڵا رێگەی بەرەو ئێران کردەوە

هەرێم نیوز

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، رایدەگەیەنێت، کوشتنى حەسەن نەسروڵا رێگەی بەرەو ئێران کردەوە،و لە وەچەرخانێکى مێژوویداین و رۆژهەڵاتێکی ناوەڕاستی نوێ دێتە ئاراوە.

بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵ14ـى ئیسرائیل رایگەیاند: "گرنگترین بڕیار کە لە جەنگی ئێستادا ئەنجامیانداوە، کوشتنى حەسەن نەسروڵا، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵای لوبنان بووە، چونکە ئەوە رێگەی بەرەو ئێران کردەوە".

نەتانیاهوو راشیگەیاند، ئەوان لە وەرچەرخانێکی مێژووییدان و هەمووانیش خەریکە تێدەگەن.

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، پێشبینیی کرد پاش سەرکەوتن بەسەر ئێراندا، رۆژهەڵاتێکی ناوەڕاستی نوێ بێتە ئاراوە.

ئاماژەی بەوەشدا، دۆناڵد ترەمپ، ئەوە دەکات، کە لە بەرژەوەندیی ئەمریکادایە و ئەوان دەستوەردان لە کاروبارەکانی ناکەن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP