دواین هەواڵ

ئابوری‌

 7 کاتژمێر پێش ئێستا

ئەپیکۆر؛ ئامادەین بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان

هەرێم نیوز

کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی هەرێمی کوردستان (ئەپیکۆر) ڕایدەگەیێنێت، خواستی کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنەری نەوت ئەوەیە دەستبەجێ نەوتی هەرێمی کورستان لە ڕێگای بۆری نەوتی عێراق-تورکیا (بۆری جەیهان) دەستپێبکاتەوە.

 کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی هەرێمی کوردستان (ئەپیکۆر) لە هەژماری خۆیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردۆتەوە، ئامادەییان هەیە بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان، بەڵام بە مەرجی ئەوەی ڕێککەوتنی نووسراو لەوباریەوە هەبێت. چونکە چەند مانگێکە ڕێککەوتووین لەسەر هەماهەنگی هەناردەکردنەوەی نەوت لە ڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە. 

ئەپیکۆر پێشنیاز دەکات کە کۆمپانیاکان مافی نەوتی خۆیان لە جەیهان وەربگرن، چونکە ئەمە دڵنیایی دەدات هەمووان مافەکانیان بە ڕوونی و بە کارایی لە چوارچێوەی گرێبەستەکان وەردەگرن.

ئەمەش لە کاتێکدایە،  چەند ڕۆژێکە شاندی هەولێر و بەغداد لە کۆبونەوەدان، بەگوێرەی زانیارییەکان نزیکن لەوەی ڕێککەوتن لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان و ناردنی مووچەی فەرمانبەران بکەن. 

لە ڕۆژی 25ی3ی2023ـەوە بەهۆی سکاڵایەکی عێراق لە دادگای ناوبژیوانی پاریس، نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ بەندەری جەیهان وەستاوە. ئەگەرچی هەمواری یاسای بودجە کرایەوە و تێچووی نەوتی کۆمپانیاکان بۆ 16 دۆلار بەرز کرایەوە، بەڵام هێشتا کۆمەڵێک گرفت ماون.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP