هەرێم نیوز
ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند، کاتی ئەوە هاتووە هەمووان داوای سەرلەنوێ پێكهێنانەوەی دادگای فیدراڵی بکەن.
هۆشیار زێباری، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێكس ڕایگەیاند: دادپەروەری بناغەی حوکمڕانییە. دوای ئەو قەیرانە دادوەرییە لەگەڵ دادگای باڵای فیدراڵی، کاتی ئەوە هاتووە هەمووان داوای سەرلەنوێ پێكهێنانەوەی دادگای فیدراڵی بکەن.
باسی لەوەشکرد، بەپێی دەستوور و مادەی (٩٢) دووەم، لەپێناو بەدیهێنانی سەقامگیری سیاسی بۆ دەوڵەتی عێراقی فیدراڵی و دیموکراسی یەکگرتوو و.
گووتی، دەستەبەرکردنی سەربەخۆیی دادوەری، دوور لە بەسیاسیکردن.