دواین هەواڵ

کوردستان‌

 20 کاتژمێر پێش ئێستا

وادەی دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریکرا

هەرێم نیوز

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، سەرەتای مانگی 10 بانگەشەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران، لە هەرێمی كوردستان و عیراق دەستپێدەكات.

ئەمڕۆ سێشەممە، 1ی 7ی 2025 ، حەسەن هادی زایر وتەبێژی دەستەی راگەیاندن لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان ئاشکرایکرد، ئامادەكارییەكان بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران لە كاتی خۆیدا بەردەوامن و كۆمسیۆن هیچ نیازێكی نییە جارێكی تر دەرگای نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران بكاتەوە.

 هاوكات، بەبێ ئەوەی رۆژەكەی دیاری بكات ئاماژەیبەوەدا،كاتی دەستپێكردنی بانگەشەی هەڵبژاردن لەسەرەتای مانگی تشرینی یەكەم واتە سەرەتای مانگی 10 دەبێت.

ئەمە لە کاتێکدایە، بڕیارە لە 11ی 11ی 2025، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەڕێوەبچێت و چاوەڕوان دەكرێت مانگێك بانگەشەی هەڵبژاردن بەردەوام بێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP