دواین هەواڵ

کوردستان‌

 9 کاتژمێر پێش ئێستا

پەروەردەی سلێمانی ڕوونکردنەوە دەدات لەبارەی بڵاوکردنەوەی یەکەمەکان

هەرێم نیوز
پەروەردەی سلێمانی ڕایگەیاند، هەندێک لە کەناڵەکانی ڕاگەیاندن نابەرپرسانەودوور لەڕێنماییەکانی وەزارەتی پەروەردە ناوی خوێندکاری یەکەمیان بڵاوکردۆتەوە.

 بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بۆ ڕای گشتی ڕایگەیاند، دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی تاقیکردنەوە گشتییەکانی قۆناغی ١٢ ی ئامادەیی بەهەموو بەشەکانییەوە بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٤-٢٠٢٥، هەندێک لە کەناڵەکانی ڕاگەیاندن نابەرپرسانەودوور لەڕێنماییەکانی وەزارەتی پەروەردە ناوی خوێندکاری یەکەمیان بڵاوکردۆتەوە.

باسی لەوەشکرد، وەک بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان بەرپرس نین لە هەر زانیاریەک کە بڵاوکراوەتەوە، چونکە وەک پابەندبوونمان بە ڕێنماییەکانی وەزارەتی پەروەردە بۆ ئەمساڵی خوێندن ئاستی یەکەم تا دەیەم ڕاناگەیەنرێت و هیچ داتایەکمان لانییە.

جەختی لەوەشکرد، پیرۆزبایی لە خوێندکارانی سەرکەوتوومان دەکەین و هیوای سەرکەوتنیش بۆ خوێندکارانمان دەخوازین لە خولی دووەم.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP