دواین هەواڵ

کوردستان‌

 7 کاتژمێر پێش ئێستا

شوێنی مەڕاسیمی چەکدانانی پەکەکـ.ـە ئاشکرا کرا

هەرێم نیوز

نووسینگەی ڕاگەیاندنی کەجەکە وردەکاریی و کات و شوێنی مەڕاسیمی چەکدانانی پەکەکـ.ـەی بڵاوکردەوە.

 نووسینگەی ڕاگەیاندنی کەجەکە لە راگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند: "مەڕاسیمی لەناوبردنی چەک، سەرلەبەیانی ڕۆژی هەینی ١١ـی تەمووز، کاتژمێر ٨:٠٠ بۆ ٩:٠٠ بەڕێوەدەچێت".

ئەوەش هاتووە: "شوێنی دیاریکراو ئاشکرا ناکرێت، بەڵام پاس دابینکراوە و هەموو بەشداربوان دەگەیەنێتە شوێنێک نزیک لە شوێنی دیاریکراوی مەڕاسیمەکە، بۆ ئەو مەبەستەش لە (هۆتێل ئاشوور) لە شارۆچکەی دوکان ئامادە بن".
گووتی: "بەشداربوون پێویست بە هیچ خۆتۆمارکردنێکی پێشوەختە ناکات، بەڵام پێویستە باجی تایبەتی ڕۆژنامەوانیی و ناسنامەتان پێ بێت و خۆتان بناسێنن، لەو شوێنەی کە بۆی دەبرێن بۆ ڕووماڵکردن".

باسی لەوەشکرد: "مەڕاسیمەکە لە شاشەیەکی گەورەوە نیشان دەدرێت، هەروەها دەتوانن بە خواستی خۆتان دیمەن و دەنگی خامی مەڕاسیمەکە بەدەستبهێنن، ئەو شوێنە کارەبای لێ دەبێت".

لەکۆتایی جەختی لەوەشکرد: "بە هۆکاری ئەمنیی ناتوانن لێدوان لە ئەندامانی گرووپەکە وەربگرن، بەڵام قسەکردن لەگەڵ چاودێرەکان ئاساییە".



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP