دواین هەواڵ

کوردستان‌

 5 کاتژمێر پێش ئێستا

هۆشیار زێباری: هەرێم پابەندە بە سەپاندنی یاسا بەسەر هەموواندا

هەرێم نیوز
ئەندامێکی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند، هەرێم، پابەندە بە سەپاندنی یاسا بەسەر هەموواندا، نەک حوکمی نا دەوڵەتی و میلیشیاکان.

 هۆشیار زێباری، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە تۆڕی "X" نوسیویەتی: گەورەكردن و زیادەڕەوی  هەندێك  هیچ لەبارارنەبوو و تایفەگەر لە بەغدا، بۆ وێناکردنی  ململانێیەکی عەشایەری بێ بایەخ و یاخیبونی هێزێکی خێڵەکی بچووک.

گووتی، لە دژی دەسەڵاتی حکومەتی هەرێم لە كۆمەڵگەی خەبات لە دەرەوەی هەولێر، ئاماژەیە بۆ ئەو ڕقە شاراوەیەی هەیانە لەبەرامبەر سەرکەوتنەکانی هەرێم.

ئەوەشی خستەڕوو، کە پابەندە بە سەپاندنی یاسا بەسەر هەموواندا، نەک حوکمی نا دەوڵەتی و میلیشیاکان.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP