هەرێم نیوز
ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، لە ماوەی نۆ مانگی ڕابردوودا زیاتر لە 500 نەیارانی سیاسی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا بە تۆمەتی گەندەڵی دەستگیرکراون.
دەستگیرکردنەکان زیاتر ئەندامانی پارتی کۆماری گەلی تێدا بەشدارن کە 14 کەسیان لە سەرۆک شارەوانییەکانە.
ئەردۆغان دەڵێت تۆڕێکی گەندەڵ دەکاتە ئامانج، بەڵام پارێزەری ئەکرەم ئیمامئۆغڵو سەرۆکی شارەوانی ئەستەنبوڵ کە ڕکابەری سەرەکی ئەردۆغانە ڕەتدەکاتەوە.
پارتی کۆماریخوازی گەل کە لەلایەن مستەفا کەمال ئەتاتورکەوە دامەزراوە، دەستگیرکردنەکانی بە پاڵنەری سیاسی ناوبردووە و تۆمەتی گەندەڵی ڕەتدەکاتەوە.
بەپێی ئاژانسی ئانادۆڵ و داتاکانی حکومەت زیاتر لە 220 کەس لەو کەسانەی کە دەستگیرکراون زیندانی کراون یان لەژێر دەستبەسەری ماڵەوەدان.