هەرێم نیوز
وەزیری دەرەوەی توركیا ڕایدەگەیەنت، هەنگاوێکی زۆر گرنگ و پێشوازی لێکراو بەرەو ئامانجی "تورکیایەکی دور لە تیرۆر" نرا و بە ئاگاییەوە مامەڵە دەكەین تا ئەو کاتەی کەجەکە هیچ هەڕەشەیەك بۆ سەر وڵاتەکەمان و دروستناكات.
هاكان فیدان، وەزیری دەرەوەی توركیا، دەڵێت: ئەمڕۆ هەنگاوێکی زۆر گرنگ و پێشوازی لێکراو بەرەو ئامانجی تورکیایەکی دوور لە "تیرۆر" نرا.
وتيشى: هیوای هاوبەشی هەموومانە بەوەی ئەو بەرەوپێشچوونە دڵخۆشكەرە، نەهێشتنی هەمیشەیی "تیرۆر" مسۆگەر بکات.
فیدان، لە سەكۆی "ئێكس" نوسیویەتی: سەرۆکەکەمان سەرکردایەتییەکی مێژوویی نیشاندا، لەگەڵ دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی مەهەپە، ئیرادەیەکی بەهێزو یەکلاکەرەوەی نیشانداوە، پیرۆزبایی لە هەموو بەرپرسانی دەوڵەتەکەمان دەکەم، کە هەوڵیان داوە ئەم ئیرادەیە جێبەجێ بکەن.
ئاماژەی بەوەشداوە، بە ئاگاییەوە مامەڵە دەكەین، تا ئەو کاتەی کەجەکە بە هەموو پێکهاتە و ئەندامەكانیەوە، نابێتە هەڕەشەکردن بۆ سەر وڵاتەکەمان و میللەتەکەمان و ناوچەکەمان.