هەرێم نیوز
دەوڵەت باخچەلی سەرۆكی گشتی (مەهەپە) كە خاوەنی دەستپێشخەری گفتوگۆی ئاشتییە، بە تەلەفۆن پەیوەندی بە هەریەكە لە (پەروین بوڵدان)و (ئەحمەد تورك)ەوە كرد.
باخچەلی سوپای پەروین بوڵدان و ئەحمەد توركی كرد كە وەكو ئەندامانی وەفدی (دەم پارتی) رۆڵیان لە پرۆسەی ئاشتیدا هەبووە.
پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەی دوای مەراسیمی سوتاندنی چەك بوو لەلایەن ژمارەیەك گەریلای پارتی كرێكارانی كوردستانەوە لە سنوری سلێمانی، كە ئەحمەد تورك یەكێك لە بەشداربووەكانی ئەم مەراسیمە بوو.
یەكێك لەوانەی كە لە وێنەی دیداری سەرەتای پرۆسەی ئاشتی ئەمجارەدا لەگەڵ (دەم پارتی) لەگەڵ باخچەلی دەركەوتووە، (سری سورەیا ئۆندەر)ە، كە ئەندامی وەفدی ئیمرالی بوو، فریانەكەوت ئەم رۆژە ببینێ و كۆچی دوایی كرد.
له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت ده‌وله‌ت باخچه‌لى سه‌رۆكى بزووتنه‌وه‌ى نه‌ته‌وه‌یى تورك ده‌ڵێ، "ئۆجه‌لان بۆ به‌ڵێنه‌كه‌ى خۆى وه‌فادار بوو، ته‌نیا به ته‌واوبوونى پرۆسه‌ى چه‌كددانان گه‌لى تورك ده‌بێته ئه‌ندازیار و میحوه‌رى سه‌ده‌ى نوێ". زۆربه‌ى میدیاكانى توركیا ستایشى پرۆسه‌كه‌یان كردووه، كه به بڕواى ئه‌وان به ناوى "پرۆسه‌ی توركیا خاڵى له تیرۆر" به‌ڕێوه چووه.