دواین هەواڵ

کوردستان‌

 13 کاتژمێر پێش ئێستا

هاوسەرۆكی كەجەكە: پێویستە گەرەنتی گەڕانەوەی گەریلاكان بكرێت

هەرێم نیوز

بەسێ هۆزات، هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەریی کەجەکە، بە پێویستی دەزانێت گەرەنتی گەڕانەوەی گەریلاكان بۆ توركیا بكرێت و لە پرۆسەی سیاسیی ئەو وڵاتەش بەشدارییان پێ بكرێت.

بەپێی دیدارێكی لەگەڵ ئاژانسی فرانس پرێس، بەسێ هۆزات، هاوسەرۆكی كەجەكە كە ئەمڕۆ سەرپەرشتی پرۆسەی چەكدانانی 30 چەكداری پەكەكەی دەكرد، ڕایگەیاندووە، "دەبێت گەرەنتی گەڕانەوەی گەریلاکان بۆ تورکیا بکرێت."

لەبارەی داهاتووی ئەو چەكدارانەی پەكەكە كە چەك دادەنێن، بەسێ هۆزات ئاماژە بەوە دەكات، گەریلاكان دەیانەوێت بەشداریی پرۆسەی سیاسیی توركیا بكەن.

لەچوارچێوەی پرۆسەی ئاشتی لە توركیا و دوای داواكاری عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیكراوی پەكەكە و ئەنجامەكانی كۆنگرەی پەكەكە لە سەرەتای مانگی ئایاری ئەمساڵ، ئەمڕۆ هەینی 11ـی 7ی 2025، یەكەم قۆناغی چەكدانانی پەكەكە لە ئەشكەوتی جاسەنە بەڕێوەچوو، تێیدا 15 گەریلای پیاو و 15ـی ئافرەت چەكەكانیان سووتاند.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP