دواین هەواڵ

ئابوری‌

 22 کاتژمێر پێش ئێستا

عەزیز ئەحمەد: نزیکەی 80% موچەخۆرانی سلێمان لە هەژماری من ناویان تۆمارکردوە،

هەرێم نیوز 

جێگری بەڕێوەبەری نوسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، نزیکەی 80% موچەخۆرانی سلێمان لە هەژماری من ناویان تۆمارکردوە، دەشڵێت، "دابەشکردنی کارتی بانکی بەسەر موچەخۆران خێراتر دەکەین و دانانی ئامێری راکێشانی پارە لە شوێنەکان زیاتر دەکەین".

عەزیز ئەحمەد، جێگری بەڕێوەبەری نوسینگەی مەسروور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم لە پلاتفۆڕمی "X" بڵاویكردەوە، تا ئێستا، نزیکەی 80%ی فەرمانبەرانی پارێزگای سلێمانی لە پڕۆژەی "هەژماری من"ی حکومەتی هەرێمی کوردستان ناویان تۆمارکردوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، سوپاس بۆ هەمو ئەوانەی بەشدارییان لەو بەرەوپێشچونە كرد.  هەروەها دابەشکردنی کارتی بانکی بەسەر موچەخۆران خێراتر دەکەن و دانانی ئامێری راکێشانی پارە لە شوێنەکان زیاتر دەکەن.

ئەوە لەكاتێكدایە به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانی "هه‌ژماری من"، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 850 هه‌زار سودمەند لە کەرتی گشتی خۆیان تۆمارکردوە بۆ هەژماری بانکی لەژێر پڕۆژەی هەژماری من، لە مانگی ڕابردودا زیاتر لە 400 هه‌زار فەرمانبەری مەدەنی بەشێوەی دیجیتاڵی موچەکانیان وەرگرت لە بانکە ڕێگەپێدراوەکانی بانکی ناوەندی عێراق.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP