هەرێم نیوز
ڕۆژنامەنووسێکی عێراقی ئاشکرای کردووە کە ئەمریکا هۆشداری بە هێزە شیعەکانی عێراق داوە کە پەلاماری چەندین پێگەی میلیشیاکان دەدات.
ماڵپەڕی بەغدادلیەوم لە زاری رۆژنامەنووس حوسام ئەلحاج بڵاویكردوەتەوە، كە لەلایەن ئەمریكاوە سەرانی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعە ئاگادار كراونەتەوە لەوەی كە 16 پێگەی گروپە چەكدارەكان لە عێراق دیاریكراون بۆ ئەوەی پەلامار بدرێن.
ئاماژە بەوەش کراوە، ئەویش وەك تۆڵە كردنەوەیەك لەپای ئەو هێرشەی لە تەموزی رابردوودا كرابووە سەر هێزەكانی ئەمریكا لە پارێزگای حەسەكە لە سوریا.
باس لەوەش کراوە، بڕیارە لەدوای مەراسیمی زیارەتكارانی چلەی ئیمام حسێن هێرشەکان دەستپێبکات.