هەرێم نیوز
رۆنێن كراوس باڵوێزی ئیسرائیل له كۆماری ئازه‌ربایجان رایدەگەیەنێت، ئه‌گه‌ر ئێران وانه‌ی له رابردوو وه‌رنه‌گرتبێت، ئه‌وا دڵنیا بێت دیسان هێرشی ده‌كه‌ینه‌وه سه‌ر.
باڵوێزی ئیسرائیل له چاوپێكه‌وتنێكدا بۆ ئاژانسی ''ئازه‌رپرێس''ی ئازه‌ربایجانی وتی، جه‌نگی 12 رۆژه جه‌نگێكی سه‌پێنراو بوو و ئیسرائیل هیچ چاره‌یه‌كی نه‌بوو جگه له‌وه‌ی كه هێرش بكاته سه‌ر ئێران.
باڵوێزی ئیسرائیل له باكۆ باسی له بانگه‌واز و جووڵه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران له دوای ته‌واوبوونی جه‌نگ كردووه و گوتوویه‌تی، ئێران له مانۆڕه سه‌ربازییه‌كانیدا مووشه‌كی نوێ نمایش ده‌كات كه له‌سه‌ری نووسراوه ''مه‌رگ به‌ر ئیسرائیل'' كه دروشمی له‌ناوبردنی ئیسرائیله، جگه له‌مه له تاران سه‌عاتێكی گه‌وره‌ی نمایش كردووه كه هێمایه بۆ له‌ناوبردنی كاتی ئیسرائیل، به‌ده‌ر له‌مه چه‌ندان جار گوێیان له رێبه‌رانی كۆماری ئیسلامی بووه كه پێداگرییان له له‌ناوبردنی ئیسرائیل كردووه، وادیاره هێشتا له كه‌ری شه‌یتان دانه‌به‌زیون.
ئاماژەی بەوەشدا، هیوادارم ئێران وانه‌ی له رابردوو وه‌رگرتبێت، ئه‌گه‌ر وانه‌ی وه‌رگرتبێت و فێری شتێك بووبێت ئه‌وا زۆرباشه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر وانه‌ی وه‌رنه‌گرتبێت، ئه‌وا ئیسرائیل جارێكی تر هێرشی ده‌كاته سه‌ر.
رۆنین كراوس له به‌شێكی تری چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا، ئاماژه به به‌رده‌وامیی پاڵپشتییه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران له گرووپه میلیشیاكانی حه‌ماس، حزبوڵا و حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن ده‌كات و ده‌ڵێت، حووسییه‌كان هێشتا وازیان له هێرشه مووشه‌كییه‌كانیان بۆ سه‌ر ئیسرائیل نه‌هێناوه.
باڵوێزه‌كه هه‌ڕه‌شه‌ی كرد كه ئیسرائیل ناتوانێت له به‌رانبه‌ر ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌دا چاوی خۆی دابخات، هێرشه‌كانی ئیسرائیل دژی هه‌ڕه‌شه‌كانه، ئه‌گه‌ر هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك نه‌بێت، ئه‌وا له‌لایه‌ن ئیسرائیلیشه‌وه هیچ هێرشێك له ئارادا نابێت، چونكه خواستی سه‌ره‌كیی ئیسرائیلییه‌كان ئه‌وه‌یه له ئاشتیدا بژین.
ئاژانسه‌كه پرسیاری ئه‌وه له باڵوێزی ئیسرائیل ده‌كات كه كۆماری ئیسلامیی ئێران، حكوومه‌تی ئازه‌ربایجانی به‌وه تۆمه‌تبار كردووه كه له ماوه‌ی جه‌نگی 12 رۆژه‌دا لایه‌نگری له ئیسرائیل كردووه، ئه‌ویش له وه‌ڵامدا ده‌ڵێت، ئه‌وه‌ی ئێران باسی ده‌كات زیاتر له چیرۆكه‌كانی فیلمی جێمس بۆند ده‌چێت.
جێی باسه ئیسرائیل له 13ی مانگی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ هێرشی كرده سه‌ر ئێران و ته‌نیا له رۆژی یه‌كه‌مدا، ژماره‌یه‌كی زۆر له فه‌رمانده‌كانی باڵای سوپا و زانای ئه‌تۆمی كوشت و له ماوه‌ی جه‌نگه‌كه‌دا زیانێكی زۆری به ژێرخانی سه‌ربازی، به‌رگری و ئه‌تۆمیی ئێران گه‌یاند، ته‌نانه‌ت ئاسمانی ئێران به ته‌واوی كه‌وته ده‌ستی سوپای ئیسرائیل، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا له 24ی مانگ كۆتایی به جه‌نگه‌كه هێنا، ئه‌وه‌ش دوو رۆژ دوای ئه‌وه‌ی به فڕۆكه‌ی B2 هه‌رسێ وێستگه‌ی ئه‌تۆمیی نه‌ته‌نز، ئیسفه‌هان و فۆردۆی كرده ئامانج و رێی به ئێران دا چه‌ند مووشه‌كێك له بنكه‌ی سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریكا له قه‌ته‌ر بگرێت كه هیچ زیانێكی نه‌بوو.