دواین هەواڵ

ئابوری‌

 9 کاتژمێر پێش ئێستا

وەزارەتی دارایی هەرێم 120 ملیارەکەی ڕەوانەی بەغدا کری

هەرێم نیوز 

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی رایگەیاند، رێکارەکانی ناردنی 120 ملیار دینار داهاتی نانەوتی تەواو بوون و ئەمڕۆ خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی فیدراڵ.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 28ـی 8ی 2025، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند ، "دوێنێ دەستمان بە رێکارەکانی ناردنی داهاتی نانەوتی کرد بۆ عێراق، بەڵام ئەمڕۆ رێکارەکان تەواو بوون و پارەکە خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی فیدراڵ لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق".
 
بە وتەی ئەو سەرچاوەیە، هەرێمی کوردستان هەموو پابەندییەکانی خۆی بەرامبەر بەغدا جێبەجێ کردووە، ئێستا ماوەتەوە بەغدا بەپێی رێککەوتن مووچەی مانگی حوزەیرانی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بنێرێت.
 
ئەمەش لەکاتێکدایە، رۆژی 26ـی 8ی 2025، کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەڕێوەچوو و لە کۆبوونەوەکەدا بڕیار درا، مووچەی مانگی حوزەیرانی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خەرج بکرێت.
 
هەر لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردراوە کارەکانی لێژنە پێکهێندراوەکان تایبەت بە چارەسەرکردنی پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان و مووچە بەردەوام بن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP