هەرێم نیوز
بەڕێوبەرایەتی گشتی بانکە بازرگانییەکانی سەر بە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی دەربارەی دابەشکردنی مووچە لە سبەینێ بڵاوکردەوە کە بە پێی ڕۆژژمێری فەرمی حکەمەتی هەرێم پشووی فەرمییە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕێوبەرایەتی گشتی بانکە بازرگانییەکان ڕایگەیاند: لەگەڵ ئەوەی سبەینێ پێنجشەممە پشووی فەڕمییە لەسەرجەم دام و دەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەڵام دابەشکردنی مووچە بە پێی خشتەی ڕاگەیەنراو بەردەوام دەبێت.
جەختیشیکردەوە کە سبەینێ دەوامی سەرجەم ئەو بانکانە ئاسایی دەبێت کە ئەرکی دابەشکردنی مووچەیان لە ئەستۆدایە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، بەپێی ڕۆژمێری فەرمی، سبەینێ پێنجشەممە بەبۆنەی یادی لەدایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام (دروودی خوای لەسەر بێت)، لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی دەبێت.