دواین هەواڵ

کوردستان‌

 14 کاتژمێر پێش ئێستا

بارزانی لە پاریس بەشداری مەراسیمی کردنەوەی شەقامی پێشمەرگە دەکات

هەرێم نیوز

نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە فەڕنسا ده‌ڵێت، ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی بارزانی لە پاریس شەقامێک بەناوی پێشمەرگە لە پارکێکی گرینگ دەکرێتەوە و ناوی پێشمەرگە دەچێتە سەر نەخشەی شاری پاریس بۆ ھەتا ھەتایە.

عەلی دۆلەمەری، نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە فەرنسا، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، "ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی لە پاریس شەقامێک لە ناوپارکێکی گرینگی پاریس دەکرێتەوە بە ئامادەبوونی سەرۆکی شارەوانی و چەندین بەرپرس و ڕەوەندی کورد و ناوی پێشمەرگە دەکەوێتە سەر نەخشەی شاری پاریس بۆ تاھەتایە، پەیوەندی و دۆستایەتی ھەرێمی كوردستان و فەڕەنساش دەچێتە قۆناغێکی تازەوە.

نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە فەڕنسا وتیشی، "ئەو شەقامە بەناوی پێشمەرگە بەدەستی سەرۆک بارزانی دەکرێتەوە، کە سەرۆک بارزانی خۆی لە ساڵی ١٩٦١وە پێشمەرگەیە، ئەوەش شانازییە بۆ ھەموو گەلی کورد، کە فەڕەنسا وڵاتێکی گەورەی جیھانە و ڕێز لە پێشمەرگە دەگرێت و دوای مەراسیمەکەش سەرۆک بارزانی کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکی شارەوانی و وەزیری دەرەوی فەڕەنسا ئەنجام دەدات".



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP