دواین هەواڵ

جیهان‌

 1 رۆژ پێش ئێستا

ئەحمەد داودئۆغلۆ: حكومەتی توركیا لە بەرامبەر هەڕەشەكانی لە ئیسرائیل تەنها یەك رێوشوێنی نەگرتووەتەبەر

هەرێم نیوز

سەرۆكی حزبی ئایندەی توركیا رایدەگەیەنێت، هاكان فیدان بانگەشەی لە ناوبردنی ئیسرائیل دەكات، من لە حكومەتی توركیا دەپرسم، لە بەرامبەر هەڕەشەكانی لە ئیسرائیل، چی كردووە؟.

ئەحمەد داودئۆغڵو سەرۆكی حزبی ئایندەی توركیا، له‌میانی وتارێكدا له‌ كۆنفرانسێكدا له‌ ئه‌نقه‌ره‌ له‌باره‌ی دۆخی غه‌ززه‌، ڕایگه‌یاند، "دڵم ئازاری هەیە، بێباکی هەمو جیهان بەرامبەر بەو ستەم و دڕندەییەی کە ئیسرائیل له‌ غه‌ززه‌ جێبەجێی دەکات، جێگەی قبوڵکردن نییە، ئەوەی لە فەڵەستین ڕودەدات تەنها کێشەیەکی ناوچەیی نییە، بەڵکو تاقیکردنەوەی ویژدانی بەکۆمەڵی مرۆڤایەتییە".

له‌باره‌ی لێدوانه‌كانی هاكان فیدان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا دژی ئیسرائیل، داودئۆغڵو ئه‌وه‌شی ڕونكرده‌وه‌، "هاكان فیدان باسی لە ناوبردنی ئیسرائیل دەكات، لە حكومەتی توركیا دەپرسم، لە بەرامبەر هەڕەشەكانی لە ئیسرائیل، چی كردوە؟، ته‌نانه‌ت یه‌ك هه‌نگاویشیان دژی ئیسرائیل نەگرتوەتەبەر".

ئاماژەی بەوەشدا،  تەنها یەك رێوشوێنیان بەرامبەر ئیسرائیل نەگرتووەتەبەر، با سەیری ئامارەكان بكەين، لەنێو دەوڵەتی ئیسلامییەكاندا توركیا بە یەكەم وڵات دادەنرێت كە زۆرترین قەبارەی بازرگانی لەگەڵ ئیسرائیل هەیە، دوای ئەو ئیمارات و پاشان میسر.

وتیشی: توركیا پێنجەم گەورە هاوبەشی بازرگانی ئیسرائیلە لە جیهان، ئەمە ئەو لۆژیكە عەرەبییە كۆنەیە، كە پێویستە لێی دووربكەوینەوە، عەرەب قسە زۆردەكات و كاری كەم دەكات.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP