دواین هەواڵ

جیهان‌

 1 رۆژ پێش ئێستا

ناتانیاهۆ داوا لە خەڵکی غەززە دەکات شارەکە جێبهێڵن

هەرێم نیوز

ئەمڕۆ دووشەممە بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا سوپای ئیسرائیل "50 تاوەری تیرۆریستی" لە غەززە لەناوبردووە و ئەوەش تەنها "پێشەکییەک" بووە بۆ ئۆپەراسیۆنە سەرەکییەکە، کە بریتییە لە گرتنەوەی شاری غەززە.

نەتانیاهۆ لە بەیاننامەیەکی ڤیدیۆیی لە ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی هێزی ئاسمانی ئیسرائیل لە شاری غەززە وتی: "چەند ڕۆژێک لەمەوبەر بەڵێنم دابوو کە تاوەرەکانی تیرۆر لە غەززە لەناو دەبەین، ئێمە ڕێک ئەوەمان کردووە، لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا 50 تاوەر کەوتوونەتە خوارەوە و هێزی ئاسمانی خستویانە خوارەوە، هەموو ئەمانە تەنها پێشەکییەکە بۆ ئۆپەراسیۆنێکی زەمینی چڕتر کە هێزەکانمان لە ئێستادا لە شاری غەززە ڕێکیدەخەن و کۆدەبنەوە".

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل سەبارەت بە هێرشەکەی ئەمڕۆی قودس وتی: لەناوبردنی ئەو تیرۆریستانە بەس نییە کە ئەم هێرشەیان ئەنجامداوە، بەس نییە بەدوای لایەنگران و یاریدەدەرەکانیاندا بگەڕێن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP