دواین هەواڵ

عێراق‌

 8 کاتژمێر پێش ئێستا

عێراق کچێکی ڕوسی- ئیسرائیلی ئازاد کرد

هەرێم نیوز

وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی رایدەگەیەنێت، گروپێكی لە یاسا دەرچوو هاوڵاتی روسی - ئیسرائیلی ئەلیزابێس تسورکۆڤیان رفاندبوو ولە پرۆسەیەكی ئاڵۆزی دەزگا تایبەتمەندەكاندا ئازادكراوەو رادەستی باڵیۆزخانەی ئەمریكا كراوە.

سەباح نوعمان، وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان رایگەیاند: رزگارکردنی ئەلیزابێس تسورکۆڤ هاوڵاتی روسی-ئیسرائیلی دوای پرۆسەیەكی ئاڵۆز بووە، کە لەلایەن دەزگا تایبەتمەندەكانەوە بە هەماهەنگی لەگەڵ چەند لایەنێک ئەنجامدراوە.

سەباح نوعمان، لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەكردووە: لە مانگی ئازاری 2023 کۆمەڵێک كۆمەڵێكی لە یاسا دەرچوو هاوڵاتی روسی ئەلیزابێس تسورکۆڤیان رفاندووە، لە تاوانێکدا کە رەنگدانەوەی واقیعی دۆخی ئەمنی شارەکانی عێراق نییە.

جەختیشیکردەوە: دەزگا ئەمنییەکان دوور لە چاوی میدیاکان کاریان کردووە بۆ پاراستنی نهێنی زانیارییەکان و زامنكردنی سەلامەتی رفێنراوەکە.

وتەبێژەكەی سودانی ئاماژەی بەوەشکردووە: هەوڵە ئەمنی و هەواڵگرییە ناوازەكان بووە هۆی دۆزینەوەو ئاشكراكردنی شوێنی دەستبەسەرکردنی لە ٩ی ئەیلولدا، كە دواتر رادەستی باڵیۆزخانەی ئەمریکا کراوەتەوە، گوازراوەتەوە بۆلای خوشکەکەی کە خاوەنی رەگەزنامەی ئەمریکییە.

راشیگەیاندووە: دەزگاکان بەردەوامن لە بەدواداچوون بۆ هەموو ئەو کەسانەی کە تێوەگلاون لەم تاوانە، تا رادەستی دادگا بكرێن.

هاوکات، محمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، لە سەكۆی "ئێكس" نوسیویەتی: ئەنجامی ئەو هەوڵە گەورانەی دەزگا ئەمنییەکانمان لە ماوەی چەندین مانگدا داویانە، ئازادکردنی هاوڵاتی روسی ئەلیزابێس تسورکۆڤ رادەگەیەنین و جارێکی تر دووپاتی دەکەینەوە، سازش لە جێبەجێکردنی یاسا و بەرزڕاگرتنی دەسەڵاتی دەوڵەت ناکەین و ڕێگە بە هیچ کەسێک نادەین زیان بە ناوبانگی عێراق و عێراقییەکان بگەیەنێت.

لەلایەکی دیکەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە تۆڕی تروس سۆشیاڵ نوسیویەتی، "بە خۆشحاڵییەوە ڕایدەگەیەنم کە ئێلیزابێس تسورکۆڤ، کە خوێندکارێکی زانکۆی پرینستۆن بوو و خوشکەکەی هاوڵاتییەکی ئەمریکییە، لەلایەن کەتائیی حزبوڵڵای عێراقەوە ئازاد کرا و ئێستا دوای چەند مانگێک لە ئەشکەنجەدان، بە سەلامەتی لە باڵیۆزخانەی ئەمریکایە لە عێراق.

 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP