دواین هەواڵ

ڕاپۆرت و چاوپێکەوتن‌

 21 کاتژمێر پێش ئێستا

ناوی دەزگای ڕوانگە لە ڕۆژانی ڕابردوودا جارێکی دیکە کەوتە سەر زار و درەوشایەوە

هەرێم نیوز

ناوی دەزگای ڕوانگە لە ڕۆژانی ڕابردوودا جارێکی دیکە کەوتە سەر زار و درەوشایەوە. ئەویش پاش کردنەوەی هۆڵی ڕوانگە لە شاری هەڵەبجەی شەهید. ئەو دەزگایەی کە لەلایەن ئیدریس نێچیرڤان بارزانی دامەزراوە، کە هەر وەک نوخشە ساڵح ناوی لێدەنێت گەنجی نیشتیمان.

هۆڵی ڕوانگە لە هەڵەبجە لەسەر ڕووبەری 9،600 مەتری چوارگۆشە بنیات نرا و لەو ڕێژەیە 30%  ڕووبەرەکەی سەوزاییە و بە ستانداردی جیهانی بونیاد نراوە. هۆڵەکە 506 ئامادەبوو لە خۆ دەگرێت و هەموو پێداویستییەکانی پەیوەست بە هۆڵێکی سەردەمییانەی بۆ دابین کراوە. چیرۆکی دامەزراندی دەزگاکە دەزگای ڕوانگە لە ساڵی 2013، لەلایەن ئیدریس نێچیرڤان بارزانی دامەزرا.

بە ئامانجی دابینکردنی دەرفەتی زیاتری فێربوون بۆ لاوان، پەرەپێدانی تواناکانیان و فراوانکردنی ئاسۆی هزری نەوەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان. ئەم دەزگایە لە خەونی لاوێکی 14 ساڵانەوە سەرچاوەی گرتووە کە هیوای خزمەتکردنی هاونیشتمانیيان و باشترکردنی ژیانیانى هەبووە. ئەو باوەڕی وابوو چالاکییەکانی خزمەتکردن دەبێت رەگەز، ئایین، ئایدۆلۆژیا و جیاوازییەکانی تر تێپەڕێنێت، بیری لە دامەزراندنی دەزگایەک کردەوە بۆ بەشداریکردن لە دروستکردنی ژیانێکی باشتر بۆ مرۆڤایەتی، نەک تەنها لە هەرێمی کوردستان، بەڵکو لە عێڕاق و سەرتاسەری جیهان.

دەزگای روانگە بووەتە بەردی بناغەی هەزاران دەستپێشخەری و پڕۆژە لە بوارە جیاوازەکاندا، لەوانە: پەروەردە، بەهێزکردنی لاوان، پاراستنی ژینگە، هاوکارى و کۆمەکى کەسانى لێقەوماو، پاراستنی کولتوور، توێژینەوە و چەندین بواری کۆمەڵایەتی و نیشتمانی تر. دەزگای ڕوانگە بە ژمارە تا ئێستا 418 پڕۆژەی ئەنجامداوە. تەنیا لە بواری کەسانی لێقەوماودا 472,322 کەس لێی سوودمەند بوون. لە بواری پەروەردە، 1،161،771 کەس سوودمەند بوون. لە بواری لاواندا 1،240،516کەس لێی سوودمەند بوون. لە بواری لاواندا، 799،270 کەس لێی سوودمەند بوون لە بواری ژینگەدا 1،240،516 سوودمەندبووی هەیە. لە دواهەمین پڕۆژەکانی پرۆژەی چاندنی ٢٠،٠٠٠ دار زەیتوونی ئیسپانییە کە یەکێکە لە دەستپێشخەرییە ژینگەییەکانی دەزگای روانگە، پرۆژەکە هەلی کاری بۆ ٨ ژینگە پارێز ڕەخساندووە ، جگە لە دابین کردنی هەلی کار بۆ ٢٠٠ ژینگە پارێز و ٥ خانمی ئەندازیار لە ماوەی چاندنی نەمامەکان.

لە بواری توێژینەوەی زانستی 50 سوودمەندبووی هەیە. یەکێکی دیکەش لە پڕۆژەکانی بریتیە لە خەڵاتی ڕوانگە کە ساڵانە بەڕێوەدەچێت، لە ساڵی 2014 رێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی دەزگاکە دەستیپێکرد و بووە یەکێکە لە پڕۆژەکانی دەزگای روانگە و ساڵانە لاوانی بەهرەمەند لە 10 بواری جۆراوجۆردا خەڵات دەکرێن.  



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP