هەرێم نیوز
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، داوای كردوه ڕێگه به گواستنه‌وه‌ی خوێندكارانی کەرکوک بدرێت ئەوانەی لە زانکۆکانی هەرێم دەوام دەکەن و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش وەزیری خوێندنی باڵای ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ، شاخه‌وان عه‌بدوڵا جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی بڵاویكرده‌وه، "دوای ئەوەی نوسراوێکمان بەژمارە 603 لە 3ی 8ی 2025 ئاڕاستەی وەزیری خوێندنی باڵا کرد بۆ گواستنەوەی خوێندكارانی کەرکوک ئەوانەی لە زانکۆکانی هەرێم دەوام دەکەن، دوای چەند جارێک گفتوگۆ لەوبارەیه‌وە ئەمڕۆ لەپەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ وەزیری خوێندنی باڵا رەزامەندیداو تەوجیهی وەزارەتی کرد بۆ جێبەجێکردنی ناوەڕۆکی نوسراومان".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، به‌پێی بڕیاره‌كه تەواوی خوێدكاران جگە لە قۆناغی یەک و کۆتایی دەگوازرێنەوە زانکۆی کەرکوک و بەوەش قورسایی سەر خۆیان و خێزانەکانیان کەم دەبێتەوە، "هەر دوای ئەو پەیوەندییە لەگەڵ سەرۆکی زانکۆی کەرکوک قسەم کرد بۆ ئەوەی فه‌رمان بدات بەزانکۆکان بۆ جێبەجێکردنی ئەو بڕیارە".