هەرێم نیوز
جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی رایگه‌یاند، ئه‌م به‌یانیه ژماره‌یه‌ك سه‌گی به‌ڕه‌ڵا په‌لاماریان داوه و برینداریان كردوه و ده‌شڵێت، "تكایه كه‌س با موزایه‌ده‌ی به‌زه‌یی و ئاژهڵدۆستیمان به‌سه‌را نه‌كات، فه‌رمون ئاژه‌ڵدۆستان بكه‌ن به قه‌ڵغان بۆ خه‌ڵك تا بزانن ئازاری سه‌گ گه‌ستن چۆنه".
ئەمڕۆ سێشەممە، دکتۆر هێرش سەید سەلیم، جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: کاتژمێر 5 و 45 خوولەکی بەیانی لەنزیک باڵەخانەی پارێزگای سلێمانی خەریکی وەرزشکردن بووە، سێ سەگ پەلاماریان داوەو قاچیان بریندارکردووە، دوای ئەوە خۆی گەیاندووەتە نەخۆشخانە و چارەسەریی پێویستی بۆ کراوە.
دکتۆر هێرش سەید سەلیم لەبارەی ڕووداوەکە، پەیامێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت: لە کاتێکدا لەناوجەرگەی شار و نێو پرۆژەیەکی نیشتەجێبوون، بەو هەموو پیاوەی پاراستنی ئاسایشی لەناو پرۆژەکە هەن، سەگ پەلاماریان دام و کەس بەهانامەوە نەهات، دەپرسێت: کە دەرگای قوتابخانە دەکرێتەوە کێ پارێزگاری لە منداڵان دەکات؟
جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی پەیامەکەی ئاڕاستەی پارێزگاری شارەکەی، هەڤاڵ ئەبوبەکر کردووە و دەڵێت: لە پەنای بارەگاکەی تۆ، سەگ پەلاماری دام، پێویستە چارەسەرێکی گونجاو بۆ ئەو پرسە بدۆزرێتەوە.