دواین هەواڵ

جیهان‌

 4 کاتژمێر پێش ئێستا

ئیسرائیل هەڕەشە لە ئەوروپا دەکات

هەرێم نیوز

دوای ئەوەی یەکێتی ئەوروپا پێشنیازی سزادانی ئیسرائیلی کرد، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل هۆشداریدا لەوەی وڵاتەکەی "وەڵامێکی گونجاو"ـی یەکێتی ئەوروپا دەداتەوە ئەگەر بەردەوام بن لە سزادانی ئیسرائیل.

ڕاگەیاندنی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازی بەرفراوان لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە، شەپۆلێکی بەردەوامی ئاوارەبوونی فەلەستینییەکان لە شاری غەززە و زیادبوونی ڕەخنەی نێودەوڵەتی لە حکومەتی ئیسرائیلی بەدواوە هات.

ئەمڕۆ چوارشەممە، گیدۆن سەعر، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لە پۆستێکیدا لە تۆری کۆمەڵایەتی ئێکس؛ هۆشداری داوەتە یەکێتی ئەوروپا لە ئەگەری بەردەوام بونیان بۆ سزادانی ئیسرائیل.

جەختی لەوە کردەوە، کە هەر کارێک لە دژی ئیسرائیل زیان بە بەرژەوەندییەکانی ئەوروپا دەگەیەنێت،  دەشڵێت؛ "هەر کردەوەیەک دژی ئیسرائیل وەڵامێکی گونجاوی دەبێت و هیوادارن ناچار نەبن ئەو کارە بکەن".

ئەم لێدوانانەی وەزیرەکەی ئیسرائیل لە کاتێكدایە لە رۆژی دووشەممەوە ئیسرائیل بە چڕی هێرشی ئاسمانی و زەمینی بۆسەر غەززە دەستپێکردوە و کۆمیسیۆنی ئەوروپا ئیدانەی هێرشەکانی کردوە و  سەپاندنی سنووردارکردنی بازرگانی بەسەر تەلئەبیب و سەپاندنی سزای بەسەر دوو وەزیری ئەو وڵاتەدا وەک پێشنیاز خستبوە ڕوو.

پێشتریش لە هەمان کاتدا، ئیڤێت کوپەر، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا جەختی لەوە کردەوە کە هێرشە نوێیەکەی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە "ئازا و لەڕادەبەدەر ترسناک" بووە.

کوپەر لە “X” نووسیویەتی: “ئەم هێرشەی ئیسرائیل جگە لە خوێنڕشتنی زیاتر و کوشتنی خەڵکی مەدەنی بێتاوان و مەترسی خستنە سەر ژیانی ئەو بارمتە ماونانەی کە ماونەتەوە هیچی دیکەی لێناکەوێتەوە”.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP