دواین هەواڵ

جیهان‌

 4 کاتژمێر پێش ئێستا

سیناتۆرێکی ئەمریکی: عێراق دەبێت خۆی لە چنگی ئێران ڕزگار بکات

هەرێم نیوز

جەیمز ڕیش سیناتۆری کۆماری، هەنگاوی ئیدارەی ترەمپ بۆ سزادانی چوار گروپی میلیشیای سەر بە ئێران لە عێراق بە هەنگاوێکی زۆر ئەرێنی ناوبرد و داوای لە بەغدا کرد کۆتایی بە هژموونی ئێران لە عێراق بهێنێت.

جەیمز ڕیش وتی: هانی عێراق دەدەم پێش ئەوەی هەنگاوی ترسناک وەک وڵاتانی دیکەی عەرەبی بگرێتە بەر، خۆی لە چنگی کۆماری ئیسلامی  ئێران ڕزگار بکات، ئەمریکا بە هیچ جۆرە تیرۆرێک قبوڵ ناکات.

ئەمەش دوای ئەوە دێت، ئەمڕۆ وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ڕاگەیەندراوێکدا، بە فەرمی چوار گرووپی سەر بە هێزەکانی حەشدی شەعبی، کە بە هاوکاریکردنی ئێران تۆمەتبار کراوەن، خستە لیستی "ڕێکخراوی تیرۆریستی بیانی" (FTO)، ئەمەش وەک بەشێک لە هەوڵە بەردەوامەکانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو گرووپانە. کە پێکهاتوون لە: کەتائیبی سەیدشوهەدا، بزووتنەوەی نوجەبا، بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای ئەوفیا و کەتائبی ئیمام عەلی.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، ئەم هەنگاوە ئامانجی تێکشکاندنی تۆڕە دارایی و لۆجستییەکانی ئەم گرووپانەیە، کە ئەمەریکا بە بەرپرسیاریان دەزانێت لە هێرشکردنە سەر کارمەند و دامەزراوە ئەمەریکییەکان لە ناوچەکەدا، سزاکان سامانیان لە ئەمەریکا بلۆک دەکات و هاووڵاتییانی ئەمەریکیش لە هەر مامەڵەیەک لەگەڵیاندا قەدەغە دەکات.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP