دواین هەواڵ

کوردستان‌

 7 کاتژمێر پێش ئێستا

سەرۆكی حكوومەت پێشوازیی لە باڵوێزی فڕەنسا لە عێراق كرد

هەرێم نیوز

مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازیی لە باڵوێزی فڕەنسا لە عێراق كرد، سەرۆكی حكوومەت دووپاتی كردەوە كە ئێمە خوازیاری ئەوەین باشترین پێوەندیمان لەگەڵ حكوومەتی فیدراڵ هەبێت، لەسەر بنەمای ڕێزگرتن لە مافە دەستوورییەكان و قەوارەی فیدراڵیی هەرێمی كوردستان و دابینكردنی بەشە بودجەی تایبەت بە هەرێم لە بودجەی گشتیی عێراقدا.

 ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری، مه‌سرور بارزانی پێشوازی له‌ پاتریك دۆرێل باڵیۆزی فڕه‌نسا له‌ عێراق كرد، له‌ دیداره‌كه‌دا كه‌ یان برێم، كونسوڵی گشتیی فڕه‌نسا له‌ هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی بو، دۆخی گشتیی عێراق و ناوچه‌كه‌ و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدڕاڵ تاوتوێ كرا.

له‌دیداره‌كه‌دا، مه‌سرور بارزانی رایگه‌یاندوه‌، "ئێمه‌ خوازیاری ئه‌وه‌ین باشترین په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵ هه‌بێت له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێزگرتن له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كان و قه‌واره‌ی فیدراڵیی هه‌رێمی كوردستان و دابینكردنی به‌شه‌ بودجه‌ی تایبه‌ت به‌ هه‌رێم له‌ بودجه‌ی گشتیی عێراقدا".

وتیشی، "هیوادارین ڕێككه‌وتنی ئه‌م دواییه‌ی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان، ببێته‌ ڕێخۆشكه‌ر بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ردولا".

باڵیۆزی فڕه‌نسا ده‌ستخۆشی پڕۆژه‌ چاكسازییه‌كانی له‌ سه‌رۆكی حكومه‌ت كرد و ستایشی گرنگیدانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی به‌ ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌ی تایبه‌ت به‌ ژینگه‌پارێزی كرد، هه‌روه‌ها باسی له‌ سه‌ردانی چاوه‌ڕوانكراوی ئیمانوێل ماكڕۆنی سه‌رۆك كۆماری فڕه‌نسای بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌ مانگی 12ی ئه‌مساڵدا كرد.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا، بیروڕا له‌باره‌ی هه‌وڵ و گفتوگۆكانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم و پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاڵوگۆڕ كرا.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP