هەرێم نیوز
سەرۆکی ئەمریکا لە پۆستێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی بە ناوی "تروت سۆشیال" ڕایگەیاند کە قۆناغی دووەمی پلانەکەی بۆ غەززە لە ئێستاوە دەستی پێکردووە.
ترەمپ لەم وتارەدا ڕایگەیاندووە کە هەر 20 بارمتەی ئیسرائیلی گەڕاونەتەوە و باری تەندروستیان باشە، بەڵام هێشتا کارەکان تەواو نەبوون.
نوسیویەتی: "هەر 20 بارمتە گەڕاونەتەوە و بەو شێوەیەی چاوەڕوان دەکران، بارگرانییەکی گەورە هەڵگیراون، بەڵام هێشتا کارەکە تەواو نەبووە".
ئاماژەی بەوەشکرد: "هێشتا تەرمی بارمتە کوژراوەکان وەک بەڵێنیان پێدراوە نەگەڕێنراونەتەوە، قۆناغی دووەم لە ئێستاوە دەست پێدەکات".
بڵاوکردنەوەی ئەم بابەتە لەلایەن ترەمپ لە کاتێکدا بوو کە پێشتر ئیسرائیل بە تۆمەتبارکردنی حەماس بە نەگەڕاندنەوەی تەرمی بارمتەکان، ڕێگری لە هاتنی هاوکارییەکان کردبوو بۆ غەززە.