هەرێم نیوز
لە بەغدا هێرشی چەكداری كرایە سەر نووسینگەی سەرۆكی لیستێكی هەڵبژاردن و كەسێك بریندار بوو.
لە ناحیەیەكی سنووری بەغدا، هێرش كرایە سەر نووسینگەی سەرۆكی لیستێكی عەرەبە سوننەكان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و بەهۆیەوە كەسێك بریندار بوو.
موسەننا عەزاوی، سەرۆكی لیستی عەزم بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، لە راگەیاندراوێكدا كە نیوەشەوی رابردوو بڵاوی كردووەتەوە، ئەوەی راگەیاندووە كە نووسینگەكەی لە ناحیەی (یوسفیە) بەئامانج گیراوە و یەكێك لەوانەی لەو كاتەدا لە نووسینگەكە بوون، بریندار كراون، هەروەها هەوڵی شێواندنی نووسینگەكەش دراوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە چەند رۆژێک لەمەوبەر بۆمبێکی چێندراو بە ئۆتۆمبێلی سەفا مەشهەدانی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای بەغدا و کاندید بۆ پەرلەمانی عێراق تەقییەوەو تیرۆرکرا.