هەرێم نیوز
فرۆکەیەکی بارهەڵگری ئیماراتی لە شاری هۆنگ کۆنگی چین لەسەر رێڕەوی خۆی لادەدات و دەکەوێتە ناو دەریاوە، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان دوو کەس بەهۆی روداوەکەوە گیانیان لەدەستداوە.
میدیاکانی چین، سەبارەت بە تێکشکان و کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی بارهەڵگر بەم شێوەیە زانیاری‌یان بڵاوکردەوە.
میدیاکانی چین بڵاویان کردەوە، فڕۆکەیەکی بارهەڵگر بە ژمارەیەک سەرنشینەوە کە لە دوبەیەوە گەیشتبووە هۆنگ کۆنگ، کەوتە نێو دەریاوە.
دەشڵێن، تا ئێستا دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەک کەسیش بێسەرو شوێنن.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو فڕۆکەیەی کە ئەمڕۆ کەوتە نێو دەریاوە، فڕۆکەیەکی ئیماراتییە و لە دوبەیەوە بەرەو هۆنگ کۆنگ هاتووە.
له ساڵی 1998ه‌وه ئه‌وه دووه‌م رووداوی كاره‌ساتباره كه له فڕۆكه‌خانه‌ی هۆنگ كۆنگ روو ده‌دات، چونكه فڕۆكه‌خانه‌كه ستانداردێكی به‌رزی جیهانی هه‌یه.
له مانگی ئابی ساڵی 1999 فڕۆكه‌یه‌كی چینی به‌هۆی خراپیی كه‌شوهه‌وا و زریان، تووشی رووداوێك هات و به‌هۆیه‌وه سێ كه‌س گیانیان له ده‌ست دا.