هەرێم نیوز
وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان داوا لە فەرمانبەرانی بانكە بازرگانییەكان دەكات، ئەوانەی ئارەزوو دەكەن ڕاژەكانیان بگوازنەوە سەر بانكی نیشتمان، فۆرمی داواكاری پێشكەش بكەن و دواتر چاپێكەوتنیان لەگەڵ ئەنجام دەدرێت.
دەقی راگەیاندراوەکە:
بابەت /ناردنی cv
بانکی نیشتیمان، بانکێکی حکومی سەر بە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستانە و لەلایەن بانکی ناوەندی عێراقەوە مۆڵەتی پێدراوە، هەر فەرمانبەرێک لە بانکە بازرگانیەکانی سەر بە وەزارەتی دارایی و ئابووریی ئارەزوو دەکات راژەکەی بگوازێتەوە سەر بانکی نیشتیمان، بەمەبەستی دانانی سەرۆک بەشەکان و یاریدەدەرەکانیان لە بانکی نیشتیمان، لەڕێگای ئەم لینکەی خوارەوە فۆرمی دیاریکراو پڕبکاتەوە، دواتر چاوپێکەوتن ئەنجام دەدرێت.
راگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری
https://apply-bank.com