دواین هەواڵ

ئابوری‌

 4 کاتژمێر پێش ئێستا

سودانی: گفتوگۆ لەبارەی داهاتە نانەوتییەکان کاریگەری لەسەر ناردنی مووچە نابێت

هەرێم نیوز

بەپێی ڕاگەیەندراوی نووسینگەکەی، سودانى لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ رۆژنامەنووسان رۆژى دووشەممە ئاماژەى بەوەدا، دۆسیەى نەوتیان لەگەڵ هەرێمى کوردستان یەکلاکردەوە کە لە ساڵى 2009 ەوە بە هەڵواسراوى مابووەوە.

محەممەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراش دەڵێت، پرسی نەوتمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان یەکلایی کردەوە كە لە ساڵی 2009ەوە بە هەڵواسراوی مابوەوە و گفتوگۆ لەبارەی داهاتە نانەوتییەکان بەردەوامە و کاریگەری لەسەر ناردنی موچەی فەرمانبەران نابێت.

لەبارەى چەکى دەرەوەى دەوڵەت، سودانى وتى ئەوەى چەکى پێیە تەنها بژاردەى ئەوەى لەبەردەمدایە کە ببێتە بەشێک لە دامەزراوە ئەمنییەکان، یان بچێتە ناو پڕۆسەى سیاسییەوە، لەسەر ئەوەش هاوڕان و سورن لەسەر جێبەجێکردنى.

لەسەر پرسی ئەمنى و سەربازیش، سودانى وتى کە بنکەى عەین ئەسەد لەژێر کۆنتڕۆڵى سوپاى عێراقدایە، هەندێ راوێژکارى لێیە کە ئەرکیان بەردەوامیدانە بە هاریکاریی و هەماهەنگى، هەروەها داعش چیتر مەترسی نییە بۆ سەر ئاسایشى عێراق.

هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد: دانانی نێردەی سەرۆک ترەمپ بۆ عێراق هەنگاوێکی گرنگە، بەتایبەت کە بەڕەچەڵەک عێراقییە و هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازین لە ئەرکەکەیدا.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP