هەرێم نیوز
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2025/10/27 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، فه‌رمانێكى هه‌رێميى بۆ هێنانه‌كايه‌ى ناحيه‌ى به‌رده‌قاره‌مان له سنوورى پارێزگاى سلێمانى واژۆ كرد كه سه‌ر به قه‌زاى بازيان ده‌بێت.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، هێنانه‌كايه‌ى ناحيه‌ى به‌رده‌قاره‌مان، كه له ئه‌مڕۆوه ده‌چێته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه، وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ى باشترى داوا و چاوه‌ڕوانييه‌كانى هاووڵاتيانى ناحيه‌كه و گونده‌كانى ئه‌و سنووره ده‌بێت.
دەشڵێت: هه‌روه‌ها هاوكار و يارمه‌تيده‌ره بۆ بره‌ودان به خزمه‌تگوزارييه گشتييه‌كان و كاروبارى كارگێڕى له‌و ناوچه‌يه.