هەرێم نیوز
به‌پێی راپۆرتێكی گۆڤاری زه ئه‌تڵه‌نتیك، وه‌زاره‌تی گه‌یاندنی عیراق له‌گه‌ڵ كۆمپانیای موهه‌ندیسی سه‌ر به‌حه‌شدی شه‌عبی گرێبه‌ستێكیان واژۆ كردوه‌و ئه‌وه‌ش حكومه‌تی ئه‌مریكای توڕه كردوه چونكه ئه‌و كۆمپانیایه له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه خراوه‌ته نێو لیستی گروپه سزادراوه‌كانی نزیك به‌ئێران.
گۆڤاری زه ئه‌تڵه‌نتیك (The Atlantic)ـی ئه‌مه‌ریكی، ڕاپۆرتێكی له باره‌ی گرێبه‌ستێكی وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ كۆمپانیای (موهه‌ندیس)، كه له لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبییه‌وه خاوه‌نداریه‌تیی ده‌كرێت، بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، كۆمپانیای ناوبراو كۆمپانیایه‌كی سزا دراوه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكاوه به‌هۆی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئێران، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هه‌نگاوێك هێنده‌ی دیكه واشنتن تووڕه بكات.
گۆڤاری زه ئه‌تڵه‌نتیك باسی له‌وه كردووه، وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق به‌بێ هیچ كێبڕكێیه‌ك ته‌نده‌ری كاری پرۆژه‌یه‌كی هێڵی په‌یوه‌ندی و گه‌یاندن كه بریتییه له "هەڵکەندن و دانانی ڕێڕەوی کێبڵی فایبەر ئۆپتیک و چاککردنەوە"ـی داوه‌ته كۆمپانیای موهه‌ندیس، له كاتێكدا ئه‌و كۆمپانیایه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكاوه سزا دراوه به وردی چاودێریی ده‌كرێت.
ئه‌و گۆڤاره ئه‌مه‌ریكییه ڕوونی كردووه‌ته‌وه، بڕیاری گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر كۆمپانیای موهه‌ندیس، ئه‌و هۆشدارییه‌ی له‌خۆ گرتووه، كه هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكات، ڕووبه‌ڕووی سزا ده‌بێته‌وه، به‌م پێیه‌ش وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق كه مامه‌ڵه‌یه‌كی نوێی له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمپانیایه كردووه، له لایه‌ن وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكاوه سزا ده‌درێت.
پرسی ئه‌و گرێبه‌سته‌ی وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ كۆمپانیای موهه‌ندیس، له میدیا عێراقییه‌كان و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به چڕی بڵاو كراوه‌ته‌وه و هه‌ندێك له میدیاكان باسیان له‌وه كردووه، حه‌شدی شه‌عبی له ڕێگه‌ی ئه‌م پرۆژه‌یه‌وه كه كۆمپانیای موهه‌ندیس كاره‌كانی ده‌كات، ده‌یه‌وێت كۆنترۆڵی هێڵه‌كانی په‌یوه‌ندی له عێراق بگات و سیسته‌مێك كار پێ بكات، بۆ گوێگرتن (ئه‌نصات) و تۆماركردنی هه‌ر جۆره په‌یوه‌ندییه‌ك له ڕێگه‌ی هێڵه‌كانی په‌یوه‌ندییه‌وه.
ئه‌مرۆش لایخۆیه‌وه وه‌زاره‌تی گه‌یاندنی عێراق له‌راگه‌یه‌نراوێكیدا بونی ئه‌و گرێبه‌سته‌ی پشتڕاستكرده‌وه‌و رایگه‌یاند: كۆمپانیای موهه‌ندیس كۆمپانیایه‌كی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبییه، كه ئه‌ویش دامه‌زراوه‌یه‌كی حكومییه و مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌له‌پرۆژه‌و گرێبه‌سته‌كان به‌شداری بكات.