دواین هەواڵ

کوردستان‌

 3 کاتژمێر پێش ئێستا

کابینەی نۆیەم نزیک 3 هەزار پڕۆژەی شەقام و ڕێگاوبانی جێبەجێ کردووە

هەرێم نیوز

كابینەی نۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە ماوەی كاری خۆیدا، 2168 پڕۆژەی شەقام و پردی ناو شارەكان و 718 پڕۆژەی ڕێگەوبانی نێوان شارەكانی جێبەجێ كردووە، 401 پڕۆژەی ڕێگەوبانیش لە جێبەجێكردندان.

ئەمڕۆ سێشەممە، فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پڕۆژەكانی كابینەی نۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە بواری شەقام و پردی ناو شارەكان و ڕێگەوبانی بڵاو كردەوە.

بە پێی ئەو زانیارییانە، لەم ماوەیەدا 2886 پڕۆژەی شەقام و ڕێگەوبان بە گوژمەی زیاتر لە سێ ترلیۆن دینار جێبەجێ كراون، 401 پڕۆژەی تریش بە گوژمەی سێ ترلیۆن دینار لە جێبەجێكردندان.

جیا لەمانەش زیاتر لە شەش هەزار پڕۆژەی شارەوانی و ئاو و ئاوەڕۆ بە گوژمەی زیاتر لە سێ ترلیۆن دینار جێبەجێ کراون.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP